قۆناخی کۆتایی ڤاكسینه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له توركیا تاقیده‌كرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ هه‌ردوو كۆمپانیای ئه‌ڵمانی بیۆنتیك BioNTech و كۆمپانیای فایزه‌ر Pfizerی ئه‌مریكی كه به‌هاوبه‌شی هه‌وڵی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەدەن، به‌رده‌وامن له تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر كه‌سانی خۆبه‌خش. كۆمپانیای بیۆنتیكی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند، ده‌ست ده‌كه‌ن به‌تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر كه‌سانی خۆبه‌خش له توركیا. پرۆفیسۆر دكتۆر ئوغور شاهین، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمپانیای بیۆنتیكی ئه‌ڵمانی، هه‌واڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه نوێیه‌كەی له‌سه‌ر خۆبه‌خشانی توركیا پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، قۆناخی سێیەمی تاقیكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر 30 هه‌زار كه‌س دەکرێت کە به‌شێك له‌م خۆبه‌خشانه له توركیان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پرۆفیسۆر دكتۆر توفان توته‌ك، راگری كۆلێژی پزیشكی ئیسته‌نبووڵ رایگه‌یاند، توركیاش ده‌یه‌وێت ببێته به‌شێك له تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه تازه دروستكراوه‌كه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیا ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانییه‌كه. ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان له قۆناخی سێیه‌مدا له توركیا ته‌واو بێت و هیچ كێشه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵنه‌دات، له مانگی تشرینی دووه‌می 2020دا ده‌ست ده‌كرێ به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه. راگری كۆلێژی پزیشكی ئیسته‌نبووڵ جه‌ختیكرده‌وه، به‌شێك له‌و خۆبه‌خشانه‌ی ئیسته‌نبووڵ، پزیشكان و خودی زانایانی زانكۆكه‌ن و به‌هیوایه‌كی زۆره‌وه ده‌ڕواننه ڤاكسینه‌كه، به‌و ئومێده‌ی توركیاش ببێته به‌شێك له‌م ئه‌زموونه گرنگه به‌تایبه‌تی له رووی به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنییه‌وه. هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێک لە کاتێکدان، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تائێستا لە 215 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە. زیاتر لە 23 ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 808 هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە مردوون. نەخۆشخانەی زانکۆی رۆژئاوای چین لە شاری چێنگدو رایگەیاند ڤاکسینێکیان لە خانەکانی مێروولە بەرهەمهێناوە، ڤاکسینەکە لەسەر مەیموون تاقیکراوەتەوە، دەرکەوتووە کاریگەر و سەلامەتە، ڤاکسینەکە لەلایەن ئیدارەی بەرهەمی پزیشکی نیشتیمانی پەسەندکراوە و ئێستا لە تاقیگەیەکی کلینکی کاری لەسەر دەکرێت. ئەم ڤاکسینەی نەخۆشخانەی زانکۆی رۆژئاوای چین یەکێکە لەو هەشت ڤاکسینەی کە حکومەتی چین کاریان لەسەر دەکات، یەکێکیان قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوەی کلینیکیشی بڕیوە، ڤاکسینێکیشیان کە لەلایەن کۆمپانیای حکومی سینۆفارمەوە پەرەیپێدراوە، لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ئامادەدەبێت. هاوکات کۆمپانیای گەمالیای رووسی سەرکەوتنی ڤاکسینی راگەیاندووە، دەڵێت لە زووترین کات بە جیهانی بڵاودەکەینەوە، زانکۆی ئۆکسفۆرد بەناوی بەریتانیا لە قۆناخی کۆتایی تاقیکردنەوەی کلینیکییە، کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی بەهەمانشێوە هەنگاوێکی گەورەی بڕیوە، بەڵام ترەمپ دەڵێت ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بە سستی کاری لەسەر ڤاکسین کردووە، ئەگەرنا دەبوو بەر لە هەڵبژاردن ئامادەبووایە.